پێشنیاری لابردنی گەمارۆکان لە بەرانبەر کشانەوەی ئێران لە سووریا درۆیە

جێگرایەتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد کە هەرگیز پێشنیارێک لە سەر لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە بەرانبەر چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سووریا، نەدراوەتە ئیسرائیل یا ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سێرگەی ڕیابکۆف جێگری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاپۆرتی مێدیا ئەمریکییەکان لە سەر داخوازی بۆ لابردنی بڕێک لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران لە بەرانبەر چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سووریا درۆیە.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: ناتوانم ئەو هەواڵە پشت ڕاست بکەمەوە. پێدەچێت پرسی هاوشێوە هاتبێتە ئاراوە کە ئاڵبەت نەگەیشتە شوێنێکیش بەڵام ئەو باسە کە دەڵێن نەهاتووەتە ئاراوە.بەڵام لە هاوکاری بە هاوکاری تەواوی لایەنەکانی پێوەندیدا لێکی دەدەینەوە کە چ کارێک دەتوانین لەو بوارەوە بکەین.

قسەکانی ڕیابکۆف کاردانەوەیەک بوو بە پاگەندەی ئاکسیۆس لە سەر ئەوەی کە ڕووسیا پێشنیاری داوەتە ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە بەرانبەر لابردنی گەمارۆکان، ئێران هێزەکانی خۆی لە سووریا دەباتە دەرەوە.

کرێملینیش پێشتر ئەو پرسەی وەردۆ خستبووەوە و جەختی کردبوو کە نایەوێت لە سەر ناوەرۆکی کۆبوونەوە شاردراوەکانی ڕووسیا و بەرپرسانی وڵاتانی تر قسە بکات.

لە مانگی ئۆکیۆبەریش، سێرگەی ورشینین یەکێ تر لە جێگرەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕەت کردنەوەی پاگەندەی هاوشێوە، دەسخۆشیی لە هێزە ئێرانییەکان کرد بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم لە خاکی سووریا.

News Code 23178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =