به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به به‌شداری به‌رپرسان و خه‌ڵکی شاری سنه و به هۆی حه‌فته‌ی یه‌کگرتوویی ۱۵مین خولی یادی شه‌مسی قوڕه‌یشی له مزگه‌وتی جامێعا کرایه‌وه.
عه‌بدوسه‌لام که‌ریمی، مامۆستایه‌کی زانکۆ کوردستان له‌م ڕێوڕه‌سمه وتی: خۆشه‌ویستی به پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌رکی سه‌ر شانی ئێمه‌یه و به‌شێکه له بڕواکانی ئێمه.
ئه‌و زیادی کرد که هه‌ر که‌س ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی نه‌بێت ئیمانی کامڵ نییه. هه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی پێغه‌مبه‌ر بووی هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌مسی قوڕه‌یشی مهلوونامه و میعراج نامه بنووسێت.
که‌ریمی ئاماژه‌ی دا: ئه‌ده‌بیاتی عیرفانی کوردی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و له‌م ئه‌ده‌بیاته‌دا مه‌تحی حه‌زره‌تی ڕه‌سوڵ به‌شێکی گرنگی شێعره عیرافانییهکانه.
له درێژه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه، گرووپه‌کانی مه‌دح بێژی شاری سنه ده‌فیان ژه‌ند و گۆرانییه عیرفانییهکانیان پێشکه‌ش کرد.
شایانی باسه که حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان هه‌ر ساڵ یادی سه‌ید به‌هائه‌دین شهمس قوهڕهیشی، عارفی ناسراوی کورد به به‌شداری زۆری خه‌ڵک ده‌کاته‌وه.
Your Comment