به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بی بی سی، مێدیای فه‌رمی کۆریای باکوور ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی مووشه‌کێکی پێشکه‌وتووی به ئاماده بوونی کیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆکی ئه‌م وڵاته تاقی کردووه‌ته‌وه.
هاوکات پیۆنگ یانگ ڕایگه‌یاند که زیندانییه‌کی ئه‌مریکایی ئازاد کردووه.
به‌م کاره پیۆنگ یانگ په‌یامێکی دوو مانایی ناردووه که هه‌م ده‌یه‌وێت دانوستان بکات، هه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی کرد گه‌ر دانوستانه‌کان شکست بێنێت، په‌ره به سیستمی مووشه‌کی ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه وتی: ئه‌م کاره کاریگه‌ری نابێت به سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ داماڵینی کۆریای باکوور له چه‌کی ناڤۆکی که هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریکا.
ئه‌م وه‌زاره‌ت خانه‌یه هه‌روه‌ها دڵنیایی دا که به‌ڵێنه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات جێبه‌جێ ده‌بێت.
زانیاری ورد سه‌باره‌ت به جۆری مووشه‌که‌که به ده‌سته‌وه نییه به‌ڵام وه‌ک دیاره له مووشه‌کی باڵستیک و ناڤۆکی که‌م هێزتر بێت.
Your Comment