به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای له وڵاتانی که‌نداوی فارس کرد دژی ئێران بوه‌ستنه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌وه هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: یه‌کگرتوویی وڵاتانی عه‌ره‌ب له که‌نداوی فارس بۆ شه‌ڕی دژ به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له ناوچه‌که، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ داهاتوویان، شتێکی پێویسته.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد که ده‌بێت قه‌یرانی یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها ناکۆکی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر کۆتایی پێ بێت و پاگه‌نده‌ی کرد: سه‌باره‌ت به هه‌ر دوو بابه‌ته‌که، به‌رده‌وام ده‌بێت له کار کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانمان له ناوچه‌که به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان.
Your Comment