خاشقجی لە بینای کۆنسولخانەی عەرەبستان پارچەپارچەکراوە

وتەبێژی دادستێنی عەرەبستان ئاشکرای کرد کە رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی لە بینای کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە شاری ئەستەنبۆڵ کوژراوە و تەرمەکەی پارچە پارچە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، وتەبێژی دادستێنی عەرەبستان ئاشکرای کرد کە رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی لە بارەگای کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە شاری ئەستەنبۆڵ کوژراوە و تەرمەکەی پارچە پارچە کراوە.

ڕاشیگەیاند: ئەحمەد عەسیری جێگری پێشووی دەزگای هەواڵگریی سعوودی تیمێکی بۆ کوشتنی خاشقجی پێکهێناوە.

وتەبێژی دادستێنی عەرەبستان لە درێژەدا وتی: ١١ کەس لە دۆسیەی کوشتنی خاشقجی بە تۆمەتبار ناسراون. تیمی ڕەوانە کراو بۆ ئەستەنبۆڵ بڕیار بووە خاشقجی بە گەڕانەوە بۆ عەرەبستان ڕازی بکەن، بەڵام توانای بردنە دەرەوەی ئەویان نەبووە.

ئەو بەرپرسە سعوودییە بە ئاماژە بەوەی کە بۆ ٥ کەس لە هۆکارانی ئەو دۆسیە داوای سزای لە سێدارەدان کراوە، وتیشی: تەرمەکەی خاشقجی پاش پارچە پارچە کران و بردنە دەرەوەی لە بارەگای کۆنسولخانە ڕادەستی کەسێکی خۆجێی کراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: دادستێنی خوازیاری لە سێدارەدرانی فەرماندەران و هۆکارانی کوشتنی خاشقجی بووە. لە ئێستاشدا سعوود قەحتانی ڕاوێژکاری پێشووی دیوانی سەڵتەنەتی مۆڵەتی دەرچوون لە وڵاتی لێ قەدەغە کراوە و لێپێچینەوەی لێ دەکرێت.

News Code 23064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =