بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەواڵەکااندا هاتووە: ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون دانیشتووی گوندی (گۆڕە شەلە)ی ناحیەی قۆرەتوون، بە تۆمەتی پەیوەندیان بە رێكخراوی داعشەوە و هاوكاری كردنی ئەو گروپە لە سنووری قەزای كەلار و ناحیەی پێباز بە پێی ماددەی ۲ی دەستگیربكرێن، و هەروەها توانراویشە ئۆتۆمبیلێك و چەند چەكێك و كۆمەڵێك تەقەمەنی و(TNT)یان پێوەبگیرێت.
هەروەها لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان-دا هاتووە: دوای ئەوەی دۆسێكەیان خراوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەو خستنە ڕووی بەڵگەكان و دانپیادانانی تاونباران، كە سەر بە رێكخراوی داعشن، رۆژی ۱۳ی ئەم مانگە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بە پێی ماددەی ۱۵۶ی بۆ هەر یەكەیان سزای هەتا هەتایان بە سەردا بسەپێنرێت.
دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەیان هەر دوو تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.
Your Comment