به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی موسڵمانانی جیھان کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، عەلی محێدین قەرەداغی بە ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیهان هەڵبژێردرایەوە.
حه‌وته‌ی ڕابردوو خولی پێنجەمین کار‌و چالاکییەکانی یەکێتیی زانایانی موسڵمانانی جیھان لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو و شه‌وی پێنج شه‌مه له‌سه‌ر هه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌که ئه‌نجام درا.
لە کۆنگرەکەدا، پڕۆفیسۆر ئه‌حمه‌د رهیسونیی مه‌غریبی به سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتیی جیهان زانایانی موسڵمان هه‌ڵبژێردرا، دواى ئەوەى یوسف قەرزاوى ڕایگەیاند کە خۆى کاندید ناکاتەوە.
هەر لە کۆنگرەکەدا ٣١ کەس بە ئەندامى ئەنجومەنى ئەمیندارێتى هەڵبژێردران کە چواریان کوردن و پێکهاتوون لە، عەلى قەرەداغى و سەید ئەحمەد پێنجوێنى و موحسین عەبدولحەمید و عەبدولڕەحمان پیرانى.
یه‌كێتیی جیهانى زانایانی موسڵمان له ساڵی ٢٠٠٤ لە شارى دبلنى ئیرلەندا دامەزرێنرا و ساڵى ٢٠١١ بارەگاى سەرەکى خۆى گواستەوە بۆ دەوحەى پایتەختى قەتەر.
ئەم یەکێتییە زیاتر چالاکی ئاینی و شەرعزانەکانی سەر بە ڕەوتی ئیخوان موسلیمین لەخۆ دەگرێت و بنکەی سەرەکیی لە دۆحە و ئەستەنبوڵە، بەمدواییانەش چالاکییەکانی لە ئیمارات و سعودیە و میسر قەدەغە کراوە.
Your Comment