بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکانی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن سەرقاڵی لێکدانەوەی ئەگەری ساختەکاری گەورە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییە لە فلۆریدان.
ئەو لە میانەی پەیامێکی تویتری نووسی: ڕێکخراوەکانی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن سەرقاڵی لێکدانەوەی ئەگەری ساختەکاری گەورە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییە لە دوو ناوچەی براورد و پاڵم بیج لە فلۆریدان.
ئەم پەیامەی ترامپ لە حاڵێکدا بڵاو بوویەوە که ڕیک ئێسکات فەرمانداری کۆماری خوازی فلۆریدا کە لەگەڵ سناتۆری دیموکڕات بیل نێلسۆن ڕکابهری دەکرد لە دژی چاودێڕی هەڵبژاردن لە ناوچەی براورد تانەی بەرز کردەوە.
ئێسکات لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕکابەرە دیمۆکڕاتەکەی لە پێشەوە بوو، بەڵام دوای ژماردنی دەنگەکانی دوو ناوچەی براورد و پاڵم بیچ کێبەرکێکەی دۆڕاند.
Your Comment