بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوپانیوز، لە دوای لێدوانەکانی رۆژی ڕابردووی مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی هاوبەش لە گەڵ وەزیری خەزێنەداریی ئەو وڵاتە و پاساودانی داسەپاندنی گەمارۆ زاڵمانەکان و تۆمەتدان لە سەرلەشکەر سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی سوپای قودس کە ڕۆڵێکی بێ هاوتای لە تێکشکدانی پیلانی ئەمریکی، عێبری و عەرەبیی داعش و تیرۆریستانی تەکفیری لە دژی خەڵکی ناوچەدا بووە، سەردار سەرلەشکەر محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێرای بێ بایەخ وەسف کردنی لێدوانەکانیان، ڕایگەیاند: بەڕێز پەمپێئۆ ئەگەر خەمی ئابڕووی خۆتان نییە، خەمی ئابڕووی وڵاتەکەتان بێ. ئەو لێدوانە گاڵتەجارانە و دەستەوەستانانە بۆچی و لە پێنا چ ئامانجێک دەکەن؟ یانی بە ڕاست ئێوە باوەرتان وایە عەرەبستانێ کە دەستەکانی تا ئانیشکی لە خوێنی هەزاران خەڵکی چەوساوەی یەمەن، بەحرەین و هەروەها خەڵک و هاووڵاتیانی خۆی و لەوان خاشقجییە، دژی تیرۆریزم شەڕ دەکات؟
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی سەرلەشکەر سولەیمانی لە رزگارکردن و فریاکەوتنی گەلانی عێراق و سووریا لە ئاژاوە و جەنایەتی داعش و تیرۆریستانی تەکفیری لە بەرەی بەرخۆدان، جەختی کرد: ئەوە ئێوەن کە دەستتان لە خوێنی چەوساوان دایە یان سەردار سولەیمانی کە تەمەنی خۆی لە پای شەڕ لە دژی تیرۆریزم و داعشی دەسکردی ئێوە، داناوە
سەرلەشکەر جەعفەری ئاماژەی بەوەش دا: هەموو باش دەزانن بە دەستانی پاک و تەگبیری بێ هاوتا و هەوڵی بەرزی قاسم سولەیمانی، ئەو نمانەی بەرخۆدان، تیرۆریستانی تەکفیری و ناتەکفیری تێکشکێندران و خوێنی گڵاوی مووچەخۆران و بە کڕی گیراوانی جەنایەتکاری ئێوە ڕژا و دەسکەوتەکەشی رزگاربوون و پاک بوونەوەی وڵاتانی ئیسلامیی ناوچە لە تیرۆریستانی تەکفیری بووە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە کۆتاییدا ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیزمی و عەرەبستانی بە پاڵپشتانی سەرەکیی تیرۆریزمی تەکفیری زانی و جەختیشی کرد: لەوە زیاتر بە لێدوانە گاڵتەجارانەکانتان ئەمریکا سووک و بێ ئابڕوو مەکەن.
Your Comment