بانگەوازی مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی جەوانی سوورەی کوردستان بڵاوبۆوە

بانگەوازی دەیەمین مێهرەجانی پارێزگایی شێعر و چیرۆکی گەنج(جەوان)، بیرئانینی مامۆستا عەبدولغەفار واڕەستێگان ناسراو بە ناسک‌بین بڵاو بۆوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەم مێهرەجانە تایبەتە بە گەنجانی ژێر ٣٠ ساڵ و بڕیارە لە مانگی ڕەشەممەی ئەمساڵی هەتاوی (۱۳۹۷) لە شاری سنە بەڕێوە بجێت.

بە وتەی مورادی ناسین و ڕاکێشانی دەنگە لێهاتووەکانی ئەدەبی گەنجان، ڕاگۆڕینەوە و ئەزموونگەلی شاعیران و نووسەرانی گەنجی شۆڕشی ئیسلامی، سازادنی ڕەوتی ئەدەبی و شێعریی هاوسەنگ لە گەڵ بایەخەکانی ئیسلامی، ناساندن و نرخاندنی کەسایەتییە لێهاتووەکانی بواری شێعر و چیرۆکی گەنجانی شۆڕش، بەرزڕاگرتن و بیرئانینی کەسایەتیی زانستی و ئایینی و ئەدەبیی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەبدولغەفار واڕەستێگان ناسراو بە ناسک‌بین لە مامۆستایانی بەرزی ئەدەبی کوردستان بەشێکن لە ئامانجەکانی ئەم خولەی مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی گەنجی سوورەی کوردستان.

سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان وتیشی: ئەو مێهرەجانە لە دوو بەشی شێعر و چیرۆک بە دوو زمانی کوردی و فارسی بەڕێوە دەچێت و لەمناوە بە پێی پێداگریی رێبەری باڵا لە سەر زمانی کوردی وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی لە سەفەری ساڵی ٨٨یان بۆ کوردستان، نووسەران و شاعیرانی کورد لە سەرتاسەری ئێران دەتوانن بەرهەمەکانیان لە لایەن نووسینگەی مێهرەجانەوە وەردەگیردرێت.

مورادی هەروەها سەبارەت بە بابەتە دیاری کراوەکان بۆ بەشی داوەریی ئەمساڵ ڕایگەیاند: فێستیڤاڵ لە دوو بەشی ئازاد و تایبەتی پێکهاتووە کە بەشی تایبەتی بابەتەکانی بنەماڵە، بەرەڤانی پیرۆز، خۆبەخشی و شەهیدبوون، یەکگرتوویی ئیسلامی و پاڵپشتی لە کاڵای ئێرانی وەک دروشمی ساڵ لە خۆ دەگرێت.

ناوبراو دوا مۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکانی کۆتایی مانگی بەفرانباری ٩٧ ڕاگەیاند و وتی: پاش لێکدانەوە و خوێندنەوەی بەرهەمەکان لە لایەن داوەرانەوە، بەرهەمە هەڵبژاردراوەکان لە ٢٠ی رێبەنداندا ڕادەگەیێندرێن و بانگهێشتی میوانان دەکرێت کە بۆ بەشی کۆتایی و ڕکابەری کە مانگی ڕەشەممە دەبێت، لە شوێنی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە ئامادە بن.

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وێرای ئاماژە بەوەی کە لە پەنای خەلاتی تایبەتی بۆ هەڵبژاردراونی بەشە جۆراوجۆرەکان، بەرهەمە هەڵبژاردراوەکان لە دووتۆی کتێبێکدا لە لایەن حەوزەی هونەریی پارێزگاوە چاپ و بڵاو دەبێتەوە، بیری هێنایەوە: لە پلانە تایبەتییەکانی ئەم خولەی مێهرەجانی شێعر و چیرۆکی گەنجی سوورە بەڕێوەچوونی کارگە و وۆرکشۆپگەلی تایبەتی لە بەشەکانی شێعر و چیرۆک لە لایەن مامۆستایانی ناسراوە و لێهاتووی وڵاتە.

News Code 22891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =