به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له تلوع، ڕۆژی یه‌کشه‌مه گرووپی تیرۆریستی داعش له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک به‌رپرسیاریه‌تی مه‌وله‌وی سه‌میعول حه‌ق، باوکی دینی تاڵیبانی له ئه‌ستۆ گرت.
تاکوو ئێسته ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن سه‌رچاوه گرنگه‌کان پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که مه‌ولانا سه‌میعول حه‌ق، باوکی ڕۆحیی تاڵیبان 11ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕی ئه‌م ساڵ له شاری ڕاوڵپێندی تیرۆر کرا.
کوڕه‌که‌ی سه‌میعول حه‌ق له‌مباره‌وه وتبووی: له حاڵێکدا که باوکم له ماڵه‌وه ده‌حه‌سایه‌وه، به چه‌قۆ له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه هێرش کرایه سه‌ر و به‌ر له‌وه‌ی به نه‌خۆشخانه بگات به هۆی برینه قووڵه‌کانی گیانی دا.
Your Comment