به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ژماره‌ی قوربانییه‌کانی ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی به‌غدا به ۸ کوژراو و ۱۶ بیندار گه‌یشتووه.
حاته‌م جابری، سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند: بۆمبێک ڕۆژی یه‌کشه‌مه له مه‌یدانی عه‌ده‌ن له باکووری به‌غدا ته‌قییه‌وه که به هۆیه‌وه ۲ که‌سی سڤیل کوژرا و ۴ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و زیادی کرد؛ بۆمبێکی دیکه له شه‌قامی سه‌در له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قییه‌وه که به‌م هۆیه‌وه ۳ که‌س کوژران و ۳کهسی دیکه‌ش بریندار بوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی دا که بۆمبی سێهه‌م له ناوچه‌ی مه‌شته‌ل له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قییه‌وه که یه‌ک کوژراوی بووه و ۲ برینداری هه‌بووه.
هه‌روه‌ها بۆمبێک له ناو ئۆتۆمبیلێکدا له ناوچه‌ی حه‌بیبییه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه که که‌سێکی کوشت و ۲ که‌سی دیکه‌شی بریندار کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوو بۆمبی دیکه له ناوچه‌ی شوعله له باکووری عێراق ته‌قییه‌وه که به‌م هۆی یه‌ک که‌س کوژراوه و ۵ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
شایانی باسه که تاکوو ئێسته هیچ گرووپێک به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م هێرشانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی عێراق داعش به به‌رپرسی ئه‌م ته‌قینه‌وه ده‌زانن.
Your Comment