به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لجه‌زیره، مێدیایه‌کی تورکیا ورده‌کاری نوێی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی له‌ناو بردنی ته‌رمی جه‌ماڵ خاشقجی ئاشکرا کرد.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی تورکیا نووسی: ۳ که‌س له تیمی تیرۆری خاشقجی کاری له‌ناو بردنی ته‌رمی خاشقجیان له ئه‌ستۆ بووه تاکوو هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌مێنێت که بریتی بوون له ماهیر موترب، سه‌لاح ته‌بیقی و زه‌عار غاڵیب.
ئه‌و ڕۆژنامه له زاری به‌رپرسانی ئاگاداره‌وه ئاماژه‌ی داوه: ماهیر موترب سه‌رۆکی گرووپی کوشتنی خاشقجی بووه. ئه‌م گرووپه ته‌رمی جاشقجیان له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان تیکه تیکه کرد و ئه‌م ۳ که‌سه ته‌رمه‌که‌یان له ماڵی باڵوێزی عه‌ره‌بستان له‌ناو بردووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که ئاماژه‌ی داوه که موترب له که‌سه هه‌ره نزیکه‌کانی محه‌مه‌د بن سه‌لمانه که دوو ساڵ له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له له‌نده‌ن کاری کردووه. به‌ڵام سه‌لاح ته‌بیقی که‌سێکی سه‌ربازی له سوپای عه‌ره‌بستانه و حه‌ربیش به هۆی به‌رگری باش له کۆشکی بن سه‌لمان پله‌ی به‌رز کراوه‌ته‌وه.۱
بۆچوونی ئێوە