هەموو ئه‌ندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە مانەوەی ئەسەد دەکەن

سەرۆک کۆماری لوبنان بە ڕایگەیاندنی ئەوەی کە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو جەخت لە مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا دەکەن، ڕایگەیاند کە هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە سووریا ڕێگرە لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان جەختی کرد دەبێ دۆخی دوسیەی سووریا لە کۆمکاری عەرەبیدا ڕوون بێتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لەبارەی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەگەلی سووری دەدوێین، بەڵام ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چەق دەخاتە بەردەممان و یارمەتیمان نادات.

عەون ئاماژەی بەوەش دا: هەموو رۆژێک وەفدێکی دەرەکی سەردانی لوبنان دەکات و بۆ وەرگرتنی ئاوارەکان دەستخۆشیمان پێ دەڵێت. پێیان دەڵێین ئەگەر دۆخەکە هەر بەو شێوەیە درێژەی بێت، رۆژێ دەگات کە داوای یارمەتیتان لێ دەکەین.

سەرۆک کۆماری لوبنان سەبارەت بە ئەگەری دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئەو پرسە گرێی خواردووە بە گەشەی پەیوەندییەکان و ئەوی لەو رێگەدا پێشگرە، هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبییە.

عەون لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئێمە دەبێ بگەینە قۆناغێک کە تێیدا پاش ڕێککەوتن لە گەڵ سووریا لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەمبەر بە ئاوارەکان تێپەڕێین.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سووریا هێشتا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و هەموو لە گەڵ ئەم وڵاتە گفتوگۆ دەکەن، زیادی کرد: هەموو وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێداگرن لە مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا. ئێمەش بەرژەوەندیگەلێکی هاوبەشی وەک ڕێڕەوگەی نەسیب‌مان لە گەڵ سووریا هەیە کە لە ئەنجامدا کرایەوە.

سەرۆک کۆماری لوبنان ڕاشیگەیاند کە پێداچوونەوە بە پرسی ئاوارەگەلی سووریا بە قازانجی لوبنانە و جەختی کرد کە بەشێک لە ئاوارەگەلی سووریا لە لایەن ڕێکخراوی ئاسایشی گشتی یان بە شێوەی خۆویستانە گەڕاونەتەوە بۆ سووریا.

لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا هەزاران ئاوارەی سووری لە ڕێڕەوگەکانی سنووری لە گەڵ لوبنان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.

News Code 22780

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =