به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، ئیگۆر کۆناشینکۆف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ ڕێککەوتنی ئەدلەب کرد و وتی: ئەنقەرە ڕێککەوتنی ئەدلەبی جێبەجێ نەکردووە بەڵام هەوڵی بۆ دەدات.
ئەو زیادی کرد: داعش بەردەوام چەکی بە دەست دەگات و ئێمە لە دوای سەرچاوەکانی گەیشتنی چەک بە دەستی تیرۆریستەکانین. ئەوان ۱۰ لیتر مادەی کیمیاییان بۆ سووریا گواستووەتەوە کە مەترسیدارە.
کۆناشینکۆف وتی: فڕۆکەکانی ئەمریکا لە سووریا چەکی قەدەغە کراو بە کاردێنن. دۆخی مرۆڤی کەمپی ڕەکبان لە سووریا خراپە و ئەمەش دوای چوونی ئەمریکا بۆ ئەم ناوچەیە سەری هەڵداوە. ئەمریکا سەرقاڵی ڕاهێنانی سەربازی بە خەڵکی ئاسایی لەم ناوچانەیە.
ئەو وتی: داعش دیسان دەستی کردووە بە هێرش و لەم دواییە ۳۰۰ هێزی کوردی سووریای کوشتووە و بریندار کردووە. ئێمە لە حاڵی ڕاهێنان بە هێزەکانی دیمەشقین تاکوو کار کردن بە مووشەکی ئێس ۳۰۰ فێر بن و ئەوانەی لە دوای ڕووداون دەبێت لەمە بترسن.
Your Comment