AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٩ ١١:٣٢

ئەردۆغان:

هێرش دەکەینە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا

هێرش دەکەینە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: هێرش دەکەینە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند بە زوویی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردی سووریا دەست پێ دەکەن.

ئەو زیادی کرد: بنکە و بارەگای تیرۆریستەکان لە ڕۆژهەڵاتی فورات وێران دەکەین. 

ئەردۆغان ئاماژەی دا: بێ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا ناتوانین لە داهاتووی خۆمان دڵنیا بین. ئێستە دەمانەوێت لە جێگەی مەنبەج هەموو وزەی خۆمان بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات تەرخان بکەین.

ڕاشیگەیاند: تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە لایەن تیرۆریستەکان لە مەترسی دایە. هەڕەشە ناکەین بەڵام ڕێگە نادەین کەس لە سنوورەکانمان هەڕەشەمان لێ بکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: ئەمریکا ڕێککەوتنی مەنبەجی بۆ ڕاگرتنی ئێمە بە کار هێنا. لە سەر ئەم بڕوایەین کە بە زوویی هەموو شتەکان بە پێی خواستی ئێمە بەرەو پێش دەڕوات.

News ID 22755

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha