AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٧ ١٩:٢٠

وەزیری دەرەوەی تورکیا:

دانپێدانانی عەرەبستان بە پلانی پێشتر داڕێژراوەی کوشتنی خاشقجی

دانپێدانانی عەرەبستان بە پلانی پێشتر داڕێژراوەی کوشتنی خاشقجی

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە بە پێی دانپێدانانی دادستێنی گشتیی عەرەبستان، کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ پلانێکی لەوە پێش داڕێژراوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دادستێنی گشتیی عەرەبستان کە لە ئێستادا لە تورکیایە، دانی بەوەدا ناوە کە کوشتنی جەماڵ خاشقجی پلانێکی پێشتر داڕێژراوە بووە. عەرەبستان بەرپرسایەتییەکی گەورەی لە دۆسیەی کوشتنی جەماڵ خاشقجیدا لە ئەستۆیە چونکە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیە لە عەرەبستاندا قۆڵبەست کراون.

ناوبراو خوازیاری خێرایی بەخشین بە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەو دۆسیە بوو و جەختی کرد: عەرەبستان دەبێ لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دۆسیەی خاشقجی لە زووترین کاتی مومکیندا بە ئەنجام بگەیێنێت.

چاوش ئۆغڵۆ جەختی کرد: سەفەری دادستێنی گشتیی عەرەبستان بە تورکیا گرینگییەکی زۆری هەیە و لە سەر داوای ڕیاز کراوە.

سعوود مەعجەب دادستێنی گشتیی عەرەبستان ئەمڕۆ لە گەڵ عێرفان فیدان هاوتای تورکی خۆی لە ئەستەنبۆڵ دیداری کرد.

News ID 22739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha