یه‌ک ملیۆن ۴۲۲ هه‌زار که‌س له‌ سنووری مێهرانه‌وه‌ تێپه‌ڕیوون

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی ئیلام وتی: له‌ یه‌کی سه‌فه‌ره‌وه‌ تاکوو ئێسته‌ یه‌ک ملیۆن ۴۲۲ هه‌زار که‌س له‌ سنووری مێهرانه‌وه‌ تێپه‌ڕیوون.

نورۆڵا دڵخا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر وتی: شه‌پۆلی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاره‌تکاره‌کانی ئه‌ڕبه‌عین له‌م ڕۆژانه‌ زیاتر له‌و که‌سانه‌ ده‌چن.

ئه‌و وتی: تاکوو ئێسته‌ یه‌ک ملیۆن و ۴۲۲ هه‌زار که‌س له‌ سنووری مێهرانه‌وه‌ هات و چوویان کردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ش له‌ یه‌کی مانگی سه‌فه‌ر به‌ملاوه‌یه‌.

دڵخوا وتی: له‌ میانه‌ی ڕۆژانی ئه‌ڕبه‌عین دوو ملیۆن و ۷۰۰ هه‌زار هات و چوو له‌ جاده‌کانی ئیلام تۆمار کراوه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت دوو ساڵی ڕابردوو به‌رز بوونه‌وه‌ی زۆری بووه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ۲۲۰ هه‌زار و ۱۵۶ ئۆتۆۆمبیل، ۳۳ هه‌زار و ۵۵۴ لۆری، حه‌وت هه‌زار و ۵۵۴ پاس له‌م ماوه‌یه‌ له‌ جاده‌کانی ئیلام هاتوچوویان کردووه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئێرانییه‌ وتی: ۳۰ گرووپی جاده‌ و بانه‌کان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ زیاره‌تکاره‌کان له‌ جاده‌کاندا ئاماده‌ن.

News Code 22732

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =