به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی بی ئێس جه‌ختی کرد: پشتیوانی ئه‌مریکا له که‌سان و گرووپی وه‌ک سه‌دام، ئه‌لقاعیده و تاڵیبان شتێکی نوێ نییه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا کاره‌ساتی له ناوچه‌که‌ی ئێمه ساز کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئه‌مریکا ئه‌م کاره‌ی له ڕێگه‌ی سعوودییه‌کان له ناوچه‌که ئه‌نجام داوه و ئه‌وان سیاسته‌کانی واشنتۆن جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
ئه‌و له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی دا: ئه‌گه‌رچی سه‌دام دوژمنی ئێمه بوو، به‌ڵام ده‌مانزانی که هێرش بۆ سه‌ر عێراق هه‌ڵه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاڵیبان دوژمنی ئێمه بوو دیسان ده‌مانزانی که هێرش بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان هه‌ڵه‌یه. هه‌روه‌ها باش ده‌زانین که هێرش کردن بۆ سه‌ر خاکی یه‌مه‌نیش هه‌ڵه‌یه. به‌ڵام ئه‌مریکا به‌رده‌وام هه‌ڵه ده‌کات، چ له یه‌مه‌ن، چ له بابه‌تی زیندانی کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتێک و ته‌نانه‌ت له ڕووداوه‌که‌ی کوشتنی خاشقجی.
زه‌ریف له وڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا مه‌به‌ستی ئێوه ئه‌وه‌یه که پشتیوان یه‌مریکا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕیاز بوێرێت وه‌ها خاشقجی بکوژێت، وتی: زیندانی کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان و کوشتنی خاشقجی گومانی تێدا نییه که بێ پشتیوانی ته‌واوی ئه‌مریکا له عه‌ره‌بستان و ئیسڕائیل نه‌ده‌کرا، ئه‌م پشتیوانییه کارێکی کردووه ئه‌وان هه‌رچی بیانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن.
Your Comment