مەڕمەڕی کوردستان تۆماری جیهانی کرا

جێگری کانگای ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان وتی: بەردی مەڕمەڕی کوردستان لە رێکخراوی جیهانی خاونایەتی بیری ناسراو بە WIPO تۆمار کرا و لە کۆمەڵی بەرهەمە ستراتیژیکە هەناردەییەکانی جیهان جێی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی رێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانی پارێگزیا کوردستان، مەهدی مورادی ئاشکرای کرد: ساڵێ ڕابردوو دۆسیەی پێنج بەرهەمی ستراتیژیکی هەناردەیی ئێران بریتی لە خاویاری ئێران، بەردی مەڕمەڕی کوردستان، گەچی سمنان پستەی دامغان و پستەی ڕەفسەنجان نێردرایە ڕێکخراوی جیهانی خاونایەتی بیری بۆ تۆماری جیهانی کە بەردی مەڕمەڕی کوردستان تۆماری جیهانی کرا و درگایەکی نوێی لە هیوای بە ڕووی مەڕمەڕی کوردستان کردووەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بە ئەم کارەوە دەتوانرێت جگە لە ناساندنی بەستێنی کانزای بەردی زینەتی کوردستان، لە وەرگرتنی سەرمایەدارانی دەرەکی بۆ ڕێکخستن و کردنەوەی کارخانە و یەکینە بەرهەمه هێنانییەکانی ئاسانتر کار بکرێت.

موردای بە تونی ئەوەی کە بەرهەمە بەردییەکان لە چەند ساڵی لەمەو پێشەوە یەکمایەتی ئەو ڕێکخراوە بوو، یەکێک لە ئەو ڕوانگەگەلەی رێکخستنی کارگای بچووکی بەرهەمە بەردییەکان ڕاگەیاند.

مورادی بە وتنی ئەوەی کە دوو هەزار تۆن بەردمان لە کۆگای کانزای کەوسەر وەرگرتووە بۆ ئەو کارگاگەلە، درێژەی دا: ئێستا ١٠ مۆڵەتی هەڵکۆڵینی کانزای بەردی مەڕمەڕ لە کوردستان دەرکراوە و لە ئەو کانزاگەلە ساڵانە نزیک بە ٢٦ هەزار تۆن مەڕمەڕ هەڵدەکۆڵدرێت.

ناوبراو زیادی کرد: زیاتری ئەو شارانەی کە بەردی مەڕمەڕیان تێدا ناسێندراوە، قوروە، بیجاڕ و دێولانە کە ئێستا لە ئەو شوێنانە نزیک بە ٣٠٠ کەس خەریکی کار کردنن.

مەهدی مورادی بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردستان ٦٢٠ ملیۆن تۆن پاشکەوتی کانزای هەیە، وتی: پاشکەوتە کانزاییەکان لە کوردستان ١٨ جۆر مادەی کانزاییە کە دابەش دەبێت بە دوو دەستەی ئاسنی و نا ئاسنی.

مورادی وتی: ئێستا لە کوردستان ٤٠١ مۆڵەتی هەڵکۆڵین لە بواری مادە کانزاییەکان هەیە کە لە ئەو ڕێژەیە ١٤٢ یەکینە چالاکن، ٩ یەکینە خەریکە رێک دەکەوێت و پاشماوەکەشی داخراوە.

News Code 22679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =