پشکی کوردەکان لە دەوڵەتی نوێی عێراق وەزارەتخانەکانی داد، دارایی و کۆچبەرییە

پەرلەمانتارێکی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەو وەزارەتخانانە دا کە لە کابینەی نوێی عێراقدا وەک پشکی کوردەکان دیاری کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، کاوە محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە سێ پۆستی وەزارەتی لە کابینەی عادڵ عەبدولمەهدی بە کوردەکان تەرخان دراوە.

وتیشی: سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بە کوردەکانی ڕاگەیاندووە لە کابینەی خۆیدا کە ئەمشەو ڕادەستی پەرلەمانی دەکات، سێ پۆستی وەزارەتی دارایی، وەزارەتی کوچبەری و وەزارەتی دادی بۆ کوردەکان داناوە.

کاوە محەمەد ڕاشیگەیاند: گفتوگۆکان بۆ وەرگرتنی وەزارەتی دەرەوە لە لایەن کوردەکانەوە بەردەوامە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وەزارەتی دارایی پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و پۆستەکانی دیکە لە نێوان گرووپەکانی دیکەی کوردی و بە پێی ژمارەی کورسییەکانیان دابەش دەکرێت و عادڵ عەبدولمەهدی داوای لە کوردەکان کردووە کە بەربژێرانی خۆیان بۆ ئەو پۆستانە بە دەوڵەتی نوێی عێراق بناسێنن دەنا دەوڵەت خۆی کەسەکان دیاری دەکات.

شایانی باسە کە دانیشتنی پەرلەمان ئەمشەو بە لێکدانەوەی کابینەی نوێ تەرخان دەدرێت.

News Code 22628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =