به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له شارپرێس، هێمن هەورامی ڕایگه‌یاند: "قۆناغی په‌نجا به‌په‌نجا به‌سه‌رچو، ژماره‌ی كورسییهكانو سه‌نگی لایه‌نه‌كان له‌ناو په‌رله‌مان پێوه‌ری یه‌كلاكردنه‌وه‌و به‌شداریكردنی هه‌مو لایه‌نه‌كانه له‌كابینه‌ی نویی حكومه‌تدا".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی حزبه‌كه‌ی‌و یه‌كێتیشه‌وه، ئاماژەی بەوەشدا "په‌یوه‌ندی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی به‌و ئاسته سارد نییه كه نه‌توانین لێكتێبگهین".
هێمن هەورامی ئەوەشی وتووە: "پارتی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ئێمه ئیستحقاقی متمانه‌و ده‌نگه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان‌و جه‌ماوه‌ری پارتی ناكه‌ینه قوربانی چه‌ند لایه‌نێك كه له‌خوله‌كانی پێشودا پارتییان لهنیوهڕێدا جێهێشت".
Your Comment