به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، قاسم ڕه‌زایی دوێنێ له سه‌ردان بۆ سنووری مێهران وتی: ئێران و جیهانی ئیسلام سه‌رقاڵی به‌ڕێوه بردنی مه‌راسمی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینین که گرنگی زۆری بۆ ئێمه هه‌یه. تاران سه‌رقاڵی به‌ڕێوه بردنی کۆنگره‌ی گه‌وره‌ی ئیسلامییه به به‌شداری هه‌موو وڵاتانی موسوڵمان.
ئه‌و زیادی کرد: له‌مڕۆدا سنووره‌وانی ئێران ئه‌م شانازییه‌ی هه‌یه که ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه زیاره‌تکارانی وڵاتانی دیکه وه‌ربگرێت و له ڕۆژئاواوه ڕه‌وانه‌ی عێراقیان بکات. جێگه‌ی خۆشحاڵییه که ئه‌م ئه‌رکه به ئێمه سپێردراوه.
ڕه‌زایی وتی: ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی موسوڵمانی عێراق پێشوازی له زیاره‌تکارانی ئێرانی ده‌که‌ن و دروشمی مردن بۆ ئه‌مریکا ئیسڕائیل ده‌ڵێنه‌وه و پشتیوانی له ئێمه ده‌که‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له سنووره‌کانی ڕۆژئاوا جێگه‌ی دڵخۆشییه که نائه‌منیمان نه‌بووه، هاوکاری باشیشمان له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراق هه‌بووه، له ئێستادا هه‌موو کاره‌کان به باشی ئه‌نجام ده‌بێت و هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه.
Your Comment