به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئه‌لعاله‌م، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایانگه‌یاند که ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانیان له پارێزگای که‌ربه‌لا جێگیر بوون.
دوو حه‌فته به‌ر له ئێستاش حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌کی دیکه له هێزه‌کانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌م پارێزگایه کردبوو. هێزه نوێکان له ده‌ورووبه‌ری که‌ربه‌لا جێگیر ده‌بن.
کاناڵی سومرییه نیوزی عێراق ئێواره‌ی شه‌مه له هاتنی قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به پارێزگای و شاری که‌ربه‌لا بۆ چاودێڕی کردنی ئه‌منیه‌تی ئه‌ن ناوچه‌یه هه‌واڵی دا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پێشوو هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی له پارێزگای نه‌جه‌ف جێگیر بوون.
Your Comment