بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عەبدی شەوی ڕابردوو (چوارشەممە) لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی مێهرەجانی هەنار کە لە گوندی "ناو"ی بەشی هەورامان بەڕێوەچوو، وتی: ٣٥٠ دۆنم لە ڕووبەری شاری سەوڵاوا بە باخی هەنار تەرخان دراوە کە باخە بەروبوومدارەکان 280 دۆنمە و باخە نابەروبوومدارەکان 70 دۆنمە.
جێگری فەرمانداری سەوڵاوا بە ئاماژە بەوەی کە مامناوەندی بەرهەم هێنانی هەنار لە شاری سەوڵاوا ١٨ تۆن لە دۆنمێکدایە کە بەو پێیە لەمساڵدا ٥ هەزار تۆن هەنارمان ، ڕایگەیاند: زۆرترین ئاستی کۆکردنەوەی هەنار تایبەت بە باخە پلە یەکەکاندانە کە لە هەر دۆنمێکدا ٣٠ تا ٣٥ تۆنە.
عەبدی بە ئاماژە بەوەی کە شاری سەوڵاوا لە باری ڕووبەر و ئاستی بەرهەم هێنان لە پاریزگادا پلەی یەکەمی بەرهەم هێنانی هەناری هەیە، ڕاشیگەیاند: زۆرترین ڕووبەری باخگەلی هەنار لە گوندەکانی گواز، بلبەر، ژیوار، سلین، ڕوودبار و دڵمەرزە.
ناوبراو ئاماژەوی بەوە دا کە چێکردنی سەدی داریان بۆتە هۆی لە ناوچوونی ڕووبەرێکی زۆر لە باخە پلە یەکەکانی هەناری ساری سەوڵاوا بە تایبەت گوندی سلین و زیادی کرد: چێکردنی سایتی باخی ڕوودبار "ڕوار" بە ڕووبەری ١٣٠ دۆنمی وەک گەورەترین سایتی باخی پارێزگا لە ساڵی ٩٠ و چێکردنی فازی یەکەمی سایتی باخی هەنار بە ڕووبەری 30 دۆنم لە گوندی دڵمەرز لە ساڵی ٩٤ و هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ ئامادەکاریی فازی دووهەمی ئەو پڕۆژەیە بە ڕووبەری ١٢ دۆنم بەشێکە کە هەنگاوە هەڵگیراوەکان لە پێناو پەرەدان بە باخە هەنارەکانی شاری سەوڵاوا.
جێگری فەرمانداری سەوڵاوا لە کۆتاییدا خواردن و ئاو لێگرتن و دروست کردنی ڕۆبی هەناری بە زۆرترین شێوەکانی بە کار هێنان و مەسرەفی ئەو بەروبوومە زانی و وتی: لە سڵپ و پێستەکەی بۆ پیشەسازیی ڕەنگڕێژی و دەرمانی کەڵک وەردەگیردرێت.
Your Comment