بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی دواباوەش لە دەرهێنانی سامان حسێن پوور لە دووهەمین فێستیڤاڵی سیمی یۆنان توانی خەڵاتەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەری، باشترین داڕشتەی دەنگ (زانیار لوتفی) و باشترین ئەکتەری ژن (ژۆنا سەجادی)ی مسۆگەر بکات.
ئەم فیلمە بەسەرهاتی بنەماڵەیەکە کە فەزای مەجازی لە جیهانی واقیعیی دابڕیون و هەموو سەریان کردووە بە ناو مۆبایەلەکانیاندا و لەمناوە کەس هۆشی بە باوەگەورە و مەرگی لە ناکاوی نییە.
ستافی فیلمی دواباوەش پێکهاتوون لە: سامان حسێن پوور (سێناریست، دەرهێنەر و تۆمارکار)، زانیار لوتفی (فیلمهەڵگر)، محەمەد توریوریان (دەنگهەڵگر) و ئاکۆ زەند کەریمی و نەوید زارع و شۆڕش وەکیلی (یاریدەدەرانی دەرهێنەر و وێنە و گرافیک).
هەروەها ئەکتەرانی ئەو فیلمە بریتین لە ژۆنا سەجادی، فەرەیدوون عەلی ڕەمایی، ڕەشید حسێن پوور، عەلی پەناهی، محەمەد پەناهی، نیما حسێنی، پەروین فەلاحی و کەژاڵ سادقی.
بۆچوونی ئێوە