به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئێس ئێن ئێن، جارێکی دیکه مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعش ڕوو لە زیاد بوون دەكات و لە سنووری پارێزگای نەینەوا كردەوەكانیان دەستپێدەكەنەوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، غیاد سوورچی، بەرپرسێكی یەكێتی لهمبارهوه وتی: داعش له نهینهوا ۲۰ هەزار چەكداریان ماوه و لە پاڵ هۆزە سوننیەكان و ناوچە گوندنیشنەكان خۆیان حەشار داوە، ۶۰ له سهدی هێزە ئەمنییەكان هەوڵەكانیان بۆ لەناو بردنیان چڕ كردووهتەوە.
ئهو زیادی کرد: پێشتر ۳۵ هەزار تیرۆریستی داعش لەناو موسڵ هەبوون، بەڵام دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكان و ڕزگاركردنی شارەكە، بە ڕەچاو كردنی كوژراوان و بەدیل گیراوەكانیش، نزیكەی ۲۰ هەزار داعش ماون.پاشماوەكانی داعش لەناو گوندو لە پاڵ هۆزە عەرەبە سوننەكان و بەشێكی توركمانی سوننە خۆیان حەشار داوە و داڵدە دراون، بۆیە ڕاستە لە رووی سەربازیەوە شكستی هێناوە، بەڵام لەڕووی بیربۆچوونەوە مەترسیان ماوە.
سوورچی وتی: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا داعشییهکان لە ناوچەكانی سەلامیە و حەزەر و نەمرود و سەعدیە لە سنووری نەینەوا، كردەوەی تیرۆرستیان ئەنجام داوە، لە لایەن سوپا و حەشدی شەعبیەوە بەبەردەوامی ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدرێت بۆ لەناو بردنیان، بەڵام بەم جۆرەی ئێستا دۆخەكە بەردەوام بێت، پشێوی لە نەینەوا دروست دەبێت.
ئەم بەرپرسەی یەكێتی ڕەتی كردەوە، داعش بتوانێت هیچ ناوچەیەک داگیربكاتەوەو ئاشكراهی كرد: لێرەو لەوێ پشێوی زۆر دروست دەكەن، ئەو گروپە سوپایەكی دیاریكراوی نییە و بە نهێنی كارەكانیان دەكەن، بەڵام پێشتر كە سوننەكان هاوسۆزیان بوون، دوای دەركەوتنی ڕووی راستەقینەیان، هاوڵاتیان هاوكاری سوپا دەكەن.
Your Comment