به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، هوداپار لە ۳هه‌مین کۆنگرەی حیزبەکەی لە ئەنقەرە، سەرۆکێکی نوێی بۆ حیزبەکەی هەڵبژارد و شاندی پارتی و حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بانگهێشتی کۆنگرەکە کرا بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە کونگرەی سێهەمی حیزبی هوداپاردا ئیحساق ساخلەم، بە سەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا و هاوکات رایگەیاند، لە بەرنامەی پارتەکەی دا جێگەیهکی گرنگ بۆ پرسی کورد دانراوە، دەبێت لە تورکیا مافی بە کوردی خوێندن زامن بکرێت و هیچ کەسێک لەمەودا خێر بە ئێمە ناکات.
هه‌روه‌ها شاندی پارتی و حیزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان به‌شداری کۆنگرەی سێهه‌می هوداپار کردبوو لە ئەنقەرە.
پارتی هوداپار شەش ساڵە لە تورکیا دامەزراوە و لە باکووری کوردستان خۆی وەک رکابەری هەدەپە دەناسێنێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا لە پەرلەمانی تورکیادا نوێنەری نییە، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که له لایه‌ن ئه‌رۆدغانه‌وه دامه‌زراوه.
Your Comment