بە ڕاپۆرتی ئاژاسی مێهر لە ئێن ئاڕ تی، ڕێکخراوی کۆچ و کۆچبەری جیهانی ڕایگەیاند کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ۲٨۹ هاوڵاتی هەرێم لە دەریای ئێژە خنکاون و ۱۳۳ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەموو ئەم کەسانە بە مەبەستی کۆچ کردن بۆ وڵاتانی ئەورووپایی لەم دەریایەدا مردون و بێ سەر و شوێن بوون.
زۆربەی ئەم کەسانەش ژن و منداڵ بوون کە بە هۆی نەزانینی مەلەوە خنکاون. تاکوو ئێستە تەرمی ۱٦٦ کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.
شایانی باسە لە یەک ساڵی ڕابردوو ٨٤ هەزار و ۳٤٥ پەنابەر لە ڕێگەی دەریای ئێژەوە بۆ ئەورووپا کۆچیان کردووە.
Your Comment