به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به ونبوونی جه‌ماڵ خاشقچی ڕایانگه‌یاند: ۱۵ که‌سی سعوودی که بریتی بوون له چه‌ند که‌سی ئه‌منی ئه‌م وڵاته به ۲ فڕۆکه هاتوونه‌ته تورکیا له کاتی ئاماده بوونی جه‌ماڵ خاشقچی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌نقه‌ره، چوونه‌ته ئه‌م شوێنه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م بابه‌ته ۲ی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌نجام بووه.
پارتی داد و گه‌شه له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌مباره‌وه نووسی: ئه‌نقه‌ره به‌رپرسی ون بوونی ڕۆژنامه نووسه عهرهبستانییهکه ئاشكرا ده‌کات، ون بوونی ڕۆژنامه‌نووسێک به‌م شێوازه بابه‌تێکه که گرنگی زۆری بۆ تورکیا هه‌یه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که کاناڵی ئه‌لجه‌زیره له زاری بیل لۆ ڕۆژنامه‌نووسی بریتانی ڕایگه‌یاند که خاشفچی گوازراوه‌ته‌وه بۆ عه‌ره‌بستان و ئێسته له زیندانه‌کانی ئه‌م وڵاته دایه.
ئه‌و زیادی کرد: خاشفچی دوای ده‌ستگیر بوون به په‌له بۆ عه‌ره‌بستان گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له حاڵێک دایه که تورکیا له سه‌ر ئه‌م بڕوایه که ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه هێشتا له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان دایه و سعوودیه‌ش ڕایگه‌یاندووه که پۆلیسی ئه‌نقه‌ره ده‌توانێت باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان بگه‌ڕێت.
گاردیه‌ن نووسی که نیگه‌رانی ئه‌مه له ئارا دایه که خاشفچی له کۆنسولگه‌ری عه‌ره‌بستان ده‌ستگیر کرابێت و به ئۆتۆمبیل بۆ سعوودییه گوازرابێته‌وه.
Your Comment