AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ١١ ٢١:٤١

کوردی سووریا : دانوستان لەگەڵ دیمەشق کۆتایی پێهاتووە

کوردی سووریا : دانوستان لەگەڵ دیمەشق کۆتایی پێهاتووە

وتەبێژی ئەنجومەنی دیموکڕاتیکی سووریا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی کۆتایان پێهاتووە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، ئەمجەد عوسمان وتەبێژی ئەنجومەی دیموکڕاتیکی سووریا ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق  کۆتایی پێهاووە.

ئەو زیادی کرد: هۆکاری ئەمەش کرداری دەوڵەتی ناوەندی لە گفتوگۆکان بوو. هیچ ئەنجامێک لەم دانوستانە بە دەست نەهات. دیمەشق بۆ ئەوەی بە ئەنجامێک بگەین دەبێت بۆچوونی خۆی سەبارەت بە کورد بگۆڕێت.

عوسمان ئاماژەی دا: هیچ خاڵێکی هاوبەش لەم دانوستانانە بەدی نەدەکرا و هۆکارەکەیشی بۆچوونی دیمەشق سەبارەت بە دانوستانەکانە و تاکوو نەگۆڕدرێت بە ئەنجام گەیشتن زۆر ئەستەمە.

شایانی باسە چەندجارێک لە نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی گفتوگۆ ئەنجام درا کە تاکوو ئێتە بە ڕێکارێکی هاوبەش سەبارەت بە داهاتووی سووریا نەگەیشتوون.

News ID 22150

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha