بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عیسا کەلانتەری لە کۆبوونەوەی ڕزگار کردنی زرێبار وتی: ژیاندنەوەی گۆلەکان کارێکی یەکجار ئەستەمە چونکوو پێویستی بە ئاوە، ئەمە لە زرێبار ئاسانترە چون لێرە کێشەی ئاومان نییە.
ئەو زیادی کرد: ئێستە تەنیا سێ گۆلاو لە ئێران ماوە و ئەوانەی دیکە بەداخەوە وشک بوون. بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە هۆی بوونی تەکنۆلۆژیای مۆدێڕن بۆ ڕزگار کردنی زرێبار دێر نەبووە. پڕ بوونەوەی گۆلاوی زرێبار بە هۆی خۆڵ و خاشاکی گەشتیارانە کە ئەمەش وا دەکات قامیشەڵان زۆر زیاتر لەم گولاوە سەوز بێت و گۆلاوەکە زیاتر وشک بکات.
کەلانتەری وتی: ئێستە گرووپێک بە شێوازی مۆدێڕن سەرقاڵی لەناو بردنی قامیشەڵانەکانی گۆلاوی ئەنزەلین کە ئەنجامی باشی هەبێت دەتوانین لە زرێباریش جێبەجێی بکەین. بەداخەوە لێکۆڵینەوەی زانستی هێشتا لە سەر زرێبار ئەنجام نەبووە، دەوڵەت ئامادەی دابین کردنی بودجە بۆ زرێباررە بەڵام دەبێت سەرەتا پلانێکی باشمان هەبێت.
ئەو وتی: گرنگ ترن کار ئەوەیە کە چی دیکە زێرابەکان نەکرێتە زڕێبار کە ئەمە بە باشی ئەنجام بووە، ئێمە لامان وایە تاکوو بەر لە تەواو بوونی ماوەی یاسایی دەوڵەتی ڕۆحانی کاری ڕزگار کردنی زرێبار بە یەکجارەکی تەواو دەبێت.
Your Comment