وەڵامێکی کوشەندەمان بە هەڕەشەکان دایەوە/ وردەکاری تێکشکاندنی گرووپی حدک

فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)ی باکووری رۆژئاوی وڵات بە پێداگری لەوەی کە وەڵامێکی کۆشەندە بە هەر هەڕەشەیەک کە لە دژی وڵات بێت، دەدەینەوە، وتی: هەر جۆرە جموجۆڵێکی دژە شۆڕش و ئەمریکا لە ناوچەدا لە ژێر چاوەدێرییە.

سەردار محەمەد تەقی ئۆسانلوو فەرماندەی فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)ی باکووری رۆژئاوی وڵات لە وتووێژی تایبەتی لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باره‌گای گرووپی تیرۆریستیی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) وتی: بە خۆشحالییەوە دۆخی باکووری رۆژئاوای وڵات کە لە باری ئەمنییەوە، ناوچەیەکی تەواو گرینگە بۆ دوژمنان، ئەمڕۆکە تەواو جێگرە.

وتیشی: دوژمن سەبارەت بەو ناوچەیە لای وایە کە نائەمنی لە باکووری رۆژئاوا، دەتوانێ ببێتە هۆی ناسەقامگیری و نائەمنی لە ئاستی وڵات و تێوەگلانی ناوچەکانی دیکە.

ئۆسانلوو بە ئاماژە بەوەی کە دۆخی گونجاوی ناوچەی باکووری رۆژئاوا لە کاتێکدا مسۆگەر بووە کە لەم قۆناغەدا هەموو چاوەروانی نائەمنی بوونی ئەو ناوچەین، ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان و گرووپگەلی دژە شۆڕش بە گیرفانی سعوودییەکان هەوڵ دەدەن کە ئەو گرووپە مردوو و شکست خواردووانە، ببووژێننەوە. ئەوان هەوڵ دەدەن بە هەموو جۆرێک، لە ناوچەدا ئاژاوە بنێنەوە و هەستی نائەمنی پەرە پێ بدەن.

فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)ی باکووری رۆژئاوی وڵات ڕاشیگەیاند: نزیکەی ٤٥ رۆژ لەوە پێش، ئێمە ئەو هۆشدارەمان پێ دان و ئەوانیش تەواو هەژابوون و چاوەروانی تۆڵەیەکی ئاوا بوون؛ هەڵبەت نە بەو گرژییە. ئەو گرووپە دژە شۆڕشە دانشتنێکیان بوو کە دەیانەویست بڕیارگەلێک بدەن و هەر لەو دۆخەدا بە هەنگاوێکی پلان داڕێژراوە پلارێکی قورسیان بەر کەوت، ئێمەش لە باری زانیاری و ئیتلاعاتییەوە دەمانزانی کە ئەو گرووپە کەی و لە کوێ دانیشتنیان هەیە و لەو هەڵمەتەدا کە ئەنجام درا ڕێک ژووری دانیشتنەکەیان کرایە ئامانج.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە سەدا ٩٥ی نزیکەی ٢٨ تا ٣٠ کەسی ناو ژووری دانیشتنەکە لەو هەڵمەتە کوژراون، زیادی کرد: نزیک بە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی گرووپی "حدک" بە گشتی لە ناو بران و یەک دوو کەسی دیکەش بە زەختی بریندار بوونە. ئەو قەڵایەی کە ئەوان هەستیان دەکرد بینایەکی پتەو و قایمە و ٧٢ ژووری هەیە، ئێمە ڕێک ژوورێکمان هەڵبژارد و پێکامان و بەو کارە دەسکەوتێکی زۆرمان مسۆگەر کرد.  

ئۆسانلوو ئاماژەی بەوەش دا: بە مەودایەکی کەمی دوای ئەو هێرشەی ئێران، ئەمریکییەکان بۆ لێکدانەوەی شوێنی ڕووداوەکە چوونە ئەوێ بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاویان بە وردبینیی هەڵمەتەکە بکەوێ. بە پێی پاگەندەی ئەوان لە ناو گرووپی کۆبوونەوەکەدا سیخۆر و خائینی لێ بووە و جی پی ئێسی پێ بووە و لە گەڵ خۆی تا ناو ژوورەکەی بردووە. ئەگەر ئاواش بوو بێ، هیچ بایەخ و دەسەڵاتی ئێمە کەم ناکاتەوە و لە لایەکی دیکەوە ئەگەر کەسێکی ئاوا لە ژوورەکەدا بوو بێ، بێ شک ئەویش هەر کوژراوە.

فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)ی باکووری رۆژئاوی وڵات بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن پلارێکی قورس و کوشەندەی وەبەر کەوت و جوان بینی کە چۆن لە مەودای ٢٤٠ کیلۆمەتریدا شوێنی دیاری کراومان پێکا و ئەوان دەبێ ئاگاداری هۆشدارەکانی ئێمە بن، جەختی کرد: ئەوە هۆشدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئێمە ئەو کارە لە مەودای یەک هەزار کیلۆمەتریشدا دەتوانین ئەنجام بدەین، واتە هیچ جیاوازییەکی بۆ ئێمە نییە کە لە مەودای ٢٠٠ کیلۆمەتری یان ١٠٠٠ کیلۆمەتریدا ئەو کارە بکەین. کەواتە ئەو هەڕەشە و ئەو کارانەی کە دەیکەن بێ بایەخ و ناکاارمەیە و لەو بارەیەوە رێبەری باڵا فەرموویانە کە چیتر سەردەمی "پلارێک بخە و هەڵێ" کۆتایی پێ هاتووە.

News Code 21922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =