به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه، حزبی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق فواد حسه‌ینی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ربژار کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار وتی: حزبی دیموکڕاتی کورستانی عێراق بڕیاری داوه که فواد حسه‌ین بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ربژار بکات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ماجید شه‌نگالی، ئه‌ندامی پارتی ڕایگه‌یاند بوو که چوونی دوو حزبی گه‌وره‌ی کورد به به‌ربژاری جیاواز بۆ به‌غدا ده‌بێته هۆی لاواز بوونی پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها پێشتر سروه عه‌بدولواحید که پێشتر نوێنه‌ری گۆڕان بووه له پارلمانی عێراق به‌ربژاری خۆیی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاگه‌یاند.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش به‌رهه‌م ساڵحی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ربژار کردووه.
سه‌ردار عه‌بدۆڵاش وه‌ک به‌ربژارێکی سه‌ربه‌خۆ خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ربژار کردووه، ئه‌و ڕایگه‌یاندووه له ژێر هیچ گوشارێک ئاماده نییه له‌م به‌ربژار بوونه بکشێته‌وه.
Your Comment