به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: له‌م بانگهێشتن کردنه لایه‌نی ئێرانی ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆیان له نیشته‌جێ بوونی تیرۆریسته‌کان له وڵاتانی ئه‌ورووپایی ڕاگه‌یاند که بکه‌ری ڕووداوه تیرۆریستییه‌که‌ی دوێنێ ئه‌هواز بوون. ئێران داوای ده‌ستگیر کردن و دادگایی کردنی ئه‌م تیرۆریستانه ده‌کات. ئێمه ئه‌مه به نادروست ده‌زانین که ئه‌ورووپا ئه‌م که‌سانه به تیرۆریست ناناسێت تاکوو له‌م وڵاتانه کاری تیرۆریستی نه‌که‌ن.
قاسمی وتی: چۆن ده‌کرێت کاتێک داعش کارێک ده‌کات به تووندی ڕووبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ئه‌م تیرۆریستانه‌ی دیکه نابنه‌وه و شارۆمه‌ندانی وڵاتانی دیکه چ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌یه.
هه‌روه‌ها باڵوێزه‌کانی هۆله‌ند، دانمارک و به‌رپرسی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له کاری تیرۆریستی له ئێران ڕاگه‌یاند و زیادیان کرد که به په‌له داواکارییه‌کانی به‌رپرسانی ئێرانی بۆ وڵاتانی خۆیان ده‌گوازنه‌وه و ئاماده‌ی هه‌رجۆره هاوکارییه‌ک له‌گه‌ڵ ئێرانیش دژ به کاری تیرۆریستی.
هه‌روه‌ها قاسمی جه‌ختی کرد که به لایه‌نی بریتانیا ڕامانگه‌یاند که ئێمه ناتوانین قبووڵی بکه‌ین وته‌بێژی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی که کرده‌وه‌که‌ی دوێنهیان له ئه‌هواز ئه‌نجام دا بتوانن ئازادانه له مێدیاکانی بریتانیا دژ به ئێران و خه‌ڵکه‌که‌ی قسه بکه‌ن.
لایه‌نی به‌ریتانیاش ئاماژه‌ی دا که ئه‌م هێرشانه له هه‌ر شوێنێک ڕوو بدات گرنگه و تیرۆر سنوور ناناسێت و ده‌بێت دژی بوه‌ستینه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی تارانیش به زووترین کات بۆ له‌نده‌ن ده‌گوازێته‌وه.
Your Comment