بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، کۆبوونەوەی هاوبەشی کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و بریتانیا دووشممە ٢٦ ی خەرمانان بە سەرۆکایەتی بەرپرسی گشتی کونسوڵی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و بەرپرسی گستی کۆچبەری وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا لە تاران بەڕێوە چوو.
ڕێککەوتنی هاوکارییە کونسوڵی و کۆچبەرییەکان، ئاسانکاری و زیاد کردنەوەی دەرکردنی ڤیزە، لێکدانەوەی واژۆی ڕیککەوتننامەی دادوەری، گواستنەوەی تۆمەتباران و ڕادەست کردنەوەی تۆمەتباران، هاوکاری لە بواری بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، مرۆڤ و تۆمەتە ڕێکخراوەییەکان، هاوکاری پۆلیسی، خێرایی لە ڕاگەیاندنی زانیاری لە سەر هاووڵاتییە زیندانییەکان بە باڵوێزخانەی دوو وڵاتەکە و پێوشوێنگیری کێشەی ئێرانییەکانی دانیشتووی بریتانیا لە ئەو پرسە گرنگانە بوو کە لە ئەو کۆبوونەوە لێک درایەوە و باسی لە سەر کرا.
Your Comment