بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بوونی دانوستانگەلێکی بەربڵاو لە نێوان گرووپگەلی عێراقی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای سیاسەتدانەری و پلانداڕێژی بە بەشداریی کورد و گرووپەکانی دیکەی عێراقی، هەواڵی دا.
وتیشی: گفتوگۆکان لە نێوان گرووپگەلی عێراقی بۆ پێکهێنانی دەوڵەت بەردەوامە و پێکهاتنی بە پێی پرێنسیپ و ڕێککەوتنەکانە. بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ بە پێی شیراکەتی ڕاستەقینە و ڕێککەوتن و هاوکێشەی نێوان پێکهاتە و گرووپەکان، پێشگری دەکرێت لە حکوومەتی تاکەکەسی.
بارزانی جەختی کرد: گفتوگۆگەلی بەربڵاو لە نێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکهاتنی ئەنجومەنی باڵای سیاسەتدانەری و پلانداڕێژیی ستراتژیک بەردەوامە کە کورد و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق تێیدا بەشدارن بۆ ئەوەی بڕیاری گرینگ بدەن و پێشگری بکەن لە پێشێل کرانی دەستوور.
Your Comment