بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوسرەو سەیف پەناهی شەعبانی بە ئاماژە بە پێشبینیی کەشوهەوای سێ مانگی وەرزی پاییز ڕایگەیاند: پێشبینییەکان ئاماژە بە داکردنێکی زۆری باران لە کوردستان بە نیسبەتی مامناوەندی ساڵانی پێشوو دەکەن.
وتیشی: داکردنی نۆڕماڵی ویستگەی سنە نزیکەی ١٤٠ میلی مەتر لە وەرزی پاییز پێشبینی کراوە.
کارناسی کەشوهەوای پارێزگای کوردستان سەبارەت بە گۆڕانی پلەی گەرما لە وەرزی پاییز ڕوونی کردەوە: گەرما لە مانگەکانی پووشپەڕ و گەڵاڕێژان لە پلەی نۆرماڵە، بەڵام لە مانگی سەرماوەز شایەدی بەرزبوونەوەی ٠،٥ پلە لە مامناوەندی گەرمایی دەبین.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو گۆڕانە لە پلەی گەرما، ئەگەری سازبوونی دۆخی هەژۆکی هەوا و کاریگەری لە سەر ئاستی داکردنەکانی پاییزی بە دواوە دەبێت.
Your Comment