به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لیڕه‌زا جه‌هانگیری، باڵوێز و نوێنه‌ری ئێران له ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی له لاهه له میانه‌ی په‌یامێکی تویتریدا له کاردانه‌وه به قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕیچارد بلاک، سیناتۆرێکی ئه‌مریکایی وتی: ئه‌وه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن، ئه‌و بۆچوونانه‌ی ئێمه‌یه که چه‌ندین جار له ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی باسی کراوه و پشتڕاستیش کراوه‌ته‌وه.
باڵوێزی ئێران زیادی کرد: ئه‌گه‌ر گرنگی به‌و بابه‌تانه بده‌ین که سیناتۆر ڕیجارد باسی کرد ، ئێمه ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌مان له شه‌ڕی عێراقدا نه‌ده‌دی.
شایانی باسه، سیناتۆر ڕیچارد بلاک له میانه‌ی گفتوگۆیه‌ک ڕایگه‌یاند، ئێم ئای سیکس، هه‌واڵگری بریتانیا له دوای ئه‌وه‌یه هێرشێکی کیمیایی ساخته له سووریا ئه‌نجام بدات و بیخاته مل به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتبووی، ژماره‌یه‌ک له هێرشه کیمیاییه‌کانی ڕابردووی سووریا، کارێکی ساخته له لایه‌ن بریتانیاوه بووه که به هاوکاری هێزه‌کانی کڵاو سپی سووریا ئه‌نجام بووه.
Your Comment