بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فاڵح فەیازی لە پۆستی سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی دوور خستووەتەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە فاڵح فەیاز ڕایگەیاند کە ناوبراو تانەی لە دژی عەبادی تۆمار کردووە.
ئەم سارچاوەیە زیادی کرد کە فەیز سوورە لەسەر دادگایی کردنی عەبادی و کارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە نایاسایی نابردووە.
نووسینگەی عەبادی حەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بە هۆی داواکاری فاڵح فەیاز بۆ کاری سیاسی و حزبی، ناوبراو لە سەرۆکایەتی حەشد و ڕاوێژکاری ئەمنیەتی سەرۆک وەزیران دوور دەخرێتەوە چون بە پێی یاسا ناتوانێت ئەم دوو کارە پێکەوە ئەنجام بدات.
فاڵح فەیاز ٦۳ ساڵیەتی و لە ساڵی ۲۰۰۹وە ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و دەچووی زانکۆی موسڵە.
ئەو لە ساڵی ۲۰۱٤ بووە سەرۆکی حەشدی شەعبیش و بەم کارە هێزەکانی حەشد چوونە ژێر چاودێڕی دەوڵەتی عێراق.
حەیدەر عەبادی ۱۲ خەرمانان کەسێکی دیکەی بۆ ئەم پۆستە دیاری کرد.
Your Comment