پیلانی بریتانیا بۆ هێرشی کیمیایی ساختە لە سووریا و تاوانبار کردنی ئەسەد

ئەندامێکی کۆماری خوازی سێنای ئەمریکا لە ویلایه‌تی ویرجینیا پیلانی هەواڵگری بریتانیا بۆ هێرشی کیمیایی ساختە لە سووریا و تاوانبار کردنی بەشار ئەسەدی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئیندپێندێنت، ڕیچارد بلاک، وتی: ئەوان لە حاڵی پلان داڕشتن بۆ هێرشێکی ساختە بوون، بە جۆرێک خەڵکیان لە شار بردە دەرەوە و پێیان فێر کردن چۆن ڕۆڵی کەسانێک بگێڕن کە چەکی کیمیایی لێیان دراوە.

بلاک ئاماژەی دا: نزیک بە چوار حەفتە بەر لە ئێستا ئێمە ئاگاداری پیلانێکی هەواڵگری بریتانیا بۆ هێرشی کیمیایی ساختە و تاوانبار کردنی ئەسەد بووین.

ئەو جەختی کرد: لەندەن خۆی نەیویست ئەم کارە ئەنجام بدات بەڵام دژبەرە سوورییەکانی ناچار کرد تاکوو ئەم هێرشە ساختە ئەنجام بدەن ولەم ڕێگەوە سەرۆک کۆماری سووریا تاوانبار نیشان بدرێت.

News Code 21602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =