ئێران نمانەی باشی پشتیوانی لە پەنابەرانە و دەبێت پشتگیری بکرێت

نوێنەری ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە سیاسەتە گشتگیر و پێشڕەوەکانی ئێران لە بواری پەنابەران کرد و وتی: لەمڕووەوە ئێران نمانەیەکی باشە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فلیپۆ گراندی، نوێنەری ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی دیداری ۳ ڕۆژەی خۆی لە ئێران ئاماژەی بە سیاسەتە گشتگیر و پێشڕەوانەکانی تاران لە بواری پەنابەران کرد و وتی: لەمڕووەوە ئێران نەمانەیەکی باشە. بەم حاڵەشەوە ئێران پێویستی بە پشتیوانی هەیە.

شایانی باسە کە ئێران زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەری ئەفغانی تێدایە کە ناوی هەموویان تۆمار کراوە.

نوێنەری ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان سپاسی ئێرانی کرد کە ئەم وڵاتە مۆڵەتی کاری بە پەنابەران داوە و لە ڕووی دەرمانیشەوە بیمە دەکرێن.

گراندی لەم سەفەرە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، عەبدول ڕەزا ڕەحمانی فەزلی و بەرپرسی کار وباری پەنابەرانی ئێران دیداری کرد و جەختی کرد لە دوای ڕێگە چارەیەک بۆ پەنابەرانی ئەفغانین و لە ئێران پشتگیری دەکەین.

ئەم دیدارەی نوێنەری ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران لە درێژەی سەردان لە پاکستان و ئەفغانستانیش بوو بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەفغانییە ئاوارەکان.

ئێران بێجگە لە یەک ملیۆن ئاوارەی یاسایی، لە نێوان یەک و نیو بۆ دوو ملیۆن ئاوارەی ئەفغانی نایاسایی تێدایە.

News Code 21458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =