AP ١٣٩٧ خەرمانان ٨ ٠٠:٥١

داخوازی سەدر لە خەڵک بۆ خوێندنی نوێژی هەینی میلیۆن کەسی

داخوازی سەدر لە خەڵک بۆ خوێندنی نوێژی هەینی میلیۆن کەسی

رێبەری ڕەوتی سەدر خوازیاری بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی ملیۆنی بۆ ڕاچڵەکاندنی گەندەڵکارانی عێراقی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک جەختی کرد: خەڵکی عێراق دەبێ گردبوونەوەیەکی ئاشتی‌خوازانە و لە هەمان کاتدا توورە بۆ سازدانی عێراقێکی نوێ لە رێگەی بەڕێوەبردنی نوێژی ملیۆنی لە رۆژی هەینیدا بەڕێوە ببەن.

وتیشی: گردبوونەوە و نوێژی هەینی ئەندامی گەندەڵکاران دەلەرزێنێت و ڕایاندەچڵەکێنێت.

لە پەیامەکەی موقتەدا سەدردا هاتووە: باوەرداران بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەڕێوەچوونی یەکەمین نوێژی هەینی لە مزگەوتی کووفە لە دوای شەهیدبوونی حەزرەتی عەلی، خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی نوێژ ئامادە بکەن؛ ئەی بڕواداران بە لە بەرکردنی کەفەن خۆتان بۆ یارمەتی گەیاندن بە مەرجەعیەتی ئایینی و وەلیەکەتان ئامادە بکەن.

لە کۆتایی پەیەماکەشدا هاتووە: ئەی بڕواداران دژایەتی خۆتان لە گەڵ تایفەگەری، گەندەڵی، تیرۆریزم و داگیرکاری دەرببڕن.

News Code 21319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha