لێژنە عێراقییەکان سەردانی هەرێم دەکەن

لێژنەیەکی عێراقی کە پێکهاتووە لە ئەندامانی لیستە سەرکییەکانی عێراق بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ سەردانی هەرێمی کوردستایان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، لێژنەیەک کە پێکهاتووە لە ئەندامانی سائیرون، نەسر، حیکمە و وەتەنییە ئەمڕۆ بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێریان کرد.

سەرچاوەیەک جەختی کرد: ئەم لێژنەیە بڕیار وایە لەگەڵ بەرپرسانی کورد سەبارەت بە پێکهێنانی فڕاکسیۆنی زۆرینەی پارلمان و داواکاری کوردەکان دانوستان بکەن.

سەرچاوەکە جەختی کرد کە لێژنەیەکی هەرێمی کوردستانیش دوێنێ سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق دیداری کرد.

News Code 21269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =