بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ئەحمەدی بەرپرسی زانستیی هەشتەمین مێهرەجانی "دەف دەنگی ڕەحمەت" بە ئاماژە بە نێونەتەوەیی بوونی ئەو مێهرەجانە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا، وتی: بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ لە ئاستی نێونەتەوەیی تەنیا بە بەشداریی گرووپگەل و بەشداربووانی بیانی کۆتایی پێ نایەت، بەڵکوو ئایتەمگەلی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت.
ڕاشیگەیاند: بڕیار بوو گرووپگەلێک لە وڵاتانی تورکیا، مەغریب، ئەفریقا و عێراق بەشداری ئەم مێهرەجانە بن، بەڵام بە داخەوە بە هۆی پرسە ئابوورییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی دراو ئەو هەلە نەڕەخسا.
ئەحمەدی زیادی کرد: بۆ ئەمساڵ داوای بەرهەم هێنانی کورتە فیلمێک لە ژێر ناوی "ئامێرە کووبەییە ئایینییەکانی ژاپۆن-مان دا کە لە لایەن خاتوونێکی هونەرمەندی ژاپۆنی بەرهەم هێنرا و بڕیارە لە هەشتەمین مێهرەجانی "دەف دەنگی ڕەحمەت" نمایش بکرێت.
بەرپرسی زانستیی هەشتەمین مێهرەجانی "دەف دەنگی ڕەحمەت" لە درێژەدا وتی: فیلمەکە ١١ خولەکە و رۆژی پێنجشەممەی ئەم حەوتەیە لە هۆڵی ژمارە ٢ی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە ئاراستە دەکرێت.
ناوبراو لە کۆتاییشدا باسی لە بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپی ئاشنایی لە گەڵ مەقامە مۆسیقاییەکانی خانەقایی دەف لە پەراوێزی ئەو فێستیڤاڵە کرد و وتیشی: وۆرکشۆپەکە بە مامۆستایی خەلیفه مەنسوور مورادی و رۆژی پێنجشەممەی ئەم حەوتەیە بەڕێوە دەچێت.
Your Comment