بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها هیوای بۆ پتەوبوونی زیاتری یەکڕیزی و یەکگرتوویی نەتەوەیی دەربڕی، و ڕایگەیاند: هیوادارم خوای گەورە ئەم یەکڕیزی و یەکگرتووییە لەناو نەبات و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێز و فراوانبوونی زیاتر بکات.
سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی خەڵک لە پاراستنی ئاسایش و بەهێزکردنی دەسەڵاتی بەرگری وڵات ڕایگەیاند: بەرگریمان تەنها مووشەک نییە؛ بەرگریمان گەل و ئەو یەکگرتوویی و یەکڕێزیە کە لە وڵاتدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر یەکڕیزی و تەبایی گەلی بەڕێز کە تا ئێستا توانیویانە بە هاوسۆزی و هاوکارییەکانیان دوژمن لەبارببەن، بەردەوام بێت، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت یەکڕیزی و یەکگرتوویی و هێزی ناوخۆیی ئێمە تێکبدات.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە پلانە پێشنیار کراوەکانی وەزیری بەرگری بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری وڵات، جەختی لەسەر ڕێبازی بەرگری ئێران کردەوە و وتی: ئێمە لە دوو سەدەی ڕابردوودا دەستدرێژکار نەبووین، هێرشمان نەکردۆتە سەر هیچ وڵاتێک، هەروەها مەبەستمان نییە هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک؛ بەڵام بە هێز و بوێری تا مەرگ بەرامبەر هەر هێرشێک بەرەنگاری دەبینەوە و بەرگری دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: "رێگە نادەین دوژمنان تەماحی خاکی وڵاتەکەمان بکەن؛ هەروەک چۆن ئێمە تەماحی خاکی وڵاتانی دیکە ناکەین".
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: "ئێمە بە هیچ شێوەیەک کڕنۆش بۆ زیادەخوازیی و چەوسێنەری وڵاتانی دەستدرێژکار نابەین، و پشتبەستن بەو هاوپشتییە هەبووە، بەردەوام دەبین لە خۆڕاگری و بەرخۆدانمان تا مردن".
Your Comment