AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٢٥ ٢١:١٨

ڕاگەیێندراوی حەشدی شەعبی سەبارەت بە تەقینەوەی کۆگایەکی چەک

ڕاگەیێندراوی حەشدی شەعبی سەبارەت بە تەقینەوەی کۆگایەکی چەک

دەستەی حەشدی شەعبی ئەمشەو تەقینەوەی كۆگایەكی چەكی لە ناو یەكێك لە بارەگاكانی لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەقینەوەكە بەهۆی تەقەمەنیی بەسەرچووەوە بوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتوەتەوە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە بارەگاکانی دەستەكە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت ڕویداوە، کە بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی تەقەمەنیی کۆن و تێکچوەوە بوە، و جەختیشی کردەوە کە تاكو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە لایەنە پەیوەندیدارەکان وردەکاریی زیاتر دەخەنەڕو لە کاتی بەردەستبونی زانیاریی زیاتردا.

News ID 60625

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha