AP ١٤٠٥ ڕەزبەر ٢٥ ١٥:٤٩

دووەم سوپەر تانکەری نەوتکێش لە گەرووی هورمز تەقێندرایەوە

دووەم سوپەر تانکەری نەوتکێش لە گەرووی هورمز تەقێندرایەوە

هێزی دەریایی سپای پاسدارن ڕایگەیاند: لە بەیانیی ئەمڕۆوە، دووەم سوپەر تانکەری نەوتکێش دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوت، ئاگری تێچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووهەمین سوپەر تانکەری سەرپێچیکار دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوت، ئاگری گرت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم سوپەر تانکەرە زیاتر لە ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویشی هەبووە، کە سوپای ئەمریکای دەستدرێژکار فریویدا بە کوژاندنەوەی هەموو سیستەمی پێگەیشتن و ڕادارەکانی و هەوڵیدا بە ڕێگایەکی نایاساییدا تێپەڕێت. دوای ئەوەی بەر مینێک کەوت، تەقینەوەیەکی گەورەی لە ژووری مەکینەی کەشتییەدا دروستکرد و کەشتییە نایاساییەکە لە شوێنی خۆی وەستا.

News ID 60623

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha