ئه‌ردۆغان جارێکی دیکه‌ بووه‌ سه‌رۆکی ئاک پارتی 

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ناوخۆی به‌ کۆی ده‌نگ جارێکی دیکه‌  بووه‌ سه‌رۆکی ئاک پارتی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ به‌ده‌ستھێنانی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان که‌ هه‌زار و ٣٨٠ ده‌نگ بوو، توانی جارێکی دیکه‌ ببێته‌ سه‌رۆکی گشتیی پارتی داد و گه‌شه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شه‌شه‌مین کۆنگره‌ی ئاساییی ئاک پارتی که‌ له‌ ھۆڵی وه‌رزشی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ چوو که‌ ئه‌ردۆغان تاکه‌ به‌ربژار بوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی گشتیی ئاک پارتی.

له‌ کۆی هه‌زار و ٤٥٧ ئه‌ندامی کۆنگره‌، ھه‌زار و ٣٨١ که‌س ده‌نگی خۆی به‌کار ھێنا و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و ٣٨٠ ده‌نگ ھه‌ژمار کرا. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ به‌ده‌ستھێنانی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان که‌ هه‌زار و ٣٨٠ ده‌نگ بوو جارێکی دیکه‌ وه‌ک سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی ھه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و له‌ ھه‌مان كاتدا ده‌نگدان بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی و کارگێڕی ئاک پارتی به‌ڕێوه‌ چوو.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌ردۆغان له‌ ساڵی ٢٠٠٣ بوو به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و تا ساڵی ٢٠١٤ له‌ پۆسته‌که‌ی به‌رده‌وام بوو، ساڵی ٢٠١٤ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا سه‌رکه‌وت و بوو‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا و له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی تورکیاشدا که‌ له‌ ٢٤ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ چوو بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ک بووه‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا.

News Code 21095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =