گێڕانەوەی ئەلمانیتۆر لە دیدارێک کە ئەنجام نەدرا

میدیایەکی رۆژئاوایی لە باوبژیگەریی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئەمریکا لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی ساڵی ڕابردووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و تێکدرانی ئەو دیدارە بە هۆی لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کرد کە بڕیار بووە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ناوبژیگەریی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، پێکەوە دیدار بکەن. بەڵام ئەو دانیشتنە بە هۆی لێدوانەکانی ترامپ تێکچووە.

دیدارەکە ساڵی ڕابردوو چوارچێوەی بۆ داڕێژرا بوو و بڕیار بوو ترامپ کاتژمێر ٨:٣٠ ئێوارە لە گەڵ ڕۆحانی لە هۆتێلی شوێنی مانەوە سەرۆک کۆماری ئێران کۆ بێتەوە، بەڵام وتەدانی ترامپ لە کۆمەڵەی گشتی و ڕەخنەی ئەو لە ئێران و ئەو تۆمەتانەی کە دژی ئێران بە کاری هێنا، بووە هۆی تێکچوونی بڕیاری کۆبوونەوە و دیداەکە.

بە وتەی ئەلمانیتۆر، دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بە ناوبژیگەریی فەڕەنسا ئەنجام درا بوو.

ئەو دۆخە لە کاتێکدایە کە ترامپ لە ماوەی مانگی ڕابردوو چەندین جار ئارەزووی خۆی بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دەربڕیوە، بەڵام ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕش لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیاندا بە ئاماژە بە نابەڵێنی و پەیمان شکێنیی کۆشکی سپی، ئەنجامدانی هەر جۆرە دانوستانێکیان لە گەڵ واشنتۆن قەدەغە کرد.

News Code 21045

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =